مانگی ڕابردوو 2,940 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,940 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,179 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,761 نەخۆشیان مێ بوون ، 62 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 683 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,761 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 462 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 34 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:13:07/10/2025