شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی شەكرە بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بۆردی كوردستانی و كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و لەڕۆژانی 1 بۆ 3 ی تشرینی یەكەمی 2025 بەردەوام بوو.
لە كۆنفراسەكەدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.كاوە خەلیل بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان و چەندین پزیشك و ئەكادیمی و ڕاگری كۆلیژ و ژمارەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕ لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بەشداربوون.
لە شەشەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان چەندین سیمینار و بابەتی زانستی و توێژینەوەی نوێی زانستی لەبارەی نەخۆشیەكانی شەكرە پێشكەش كران.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:19:05/10/2025