وەزیری تەندروستی هەرێم دوو پرۆژەی لە سلێمانی بەسەركردەوە
" تەندروستی"
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری د.كاوە خەلیل بەڕێوبەری گشی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەردانی بینای نوێی بانكی خوێن لەشاری سلێمانی كە دەكەوێتە نزیك نەخۆشخانەی شار و سەنتەری نوێی گورچیلەی دەستكردیان لەشاری سلێمانی كرد.
ئامانجی ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ لەنزیكەوە لەئاگاداربوونەوە لەبەڕێوەچوونی كاروبارەكانی ئەو دوو پرۆژەیە كە لەئێستادا لە قۆناغی كاركردندان و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بكرێنەوە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:02/10/2025