هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی پەتای وەرزی بەردەست دەبێت
" تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاكسینی پەتای وەرزری لەسەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە.
ڤاكسینی پەتای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندكراوە، كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە توشبوون بە پەتا یاخود كەمكردنەوەی نیشانەكەنی توشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.
ڤاكسینی پەتای وەرزی سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:30/09/2025