خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی"
لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ڕێكخراوی ئایتۆك خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای هاوكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆنفرانسی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی لەشاری سلێمانی.
لەلایەن ڕێكخەرانی كۆنفراسی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی سوپاس و پێزانین پێشكەشی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا لەپای هەوڵەكانی و پاڵپشتی كردنی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفرانسی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی كە لەڕۆژانی 12 و 13 ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:23/09/2025