مانگی ڕابردوو 1,183 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی (122) لەشاری سلێمانی 1,183 دەرچوون ئەنجام دراوە.
دەرچوونەكانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 395 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتیە لەبەهاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنە خوارەوە، 73 دەرچوون بۆ پزیشكی دادوەریی و 144 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانەوە و 571 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بووە لەناو شار و دەرەوەی شار.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:29:18/09/2025