لەمانگێكدا 367 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە

‌

" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە سەنتەری تیشك 367 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 169 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 198 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون ، 77 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 67 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 102 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 121 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 122 پشكنینی سیتی سكان و 120 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 125 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:11:18/09/2025