لەمانگێكدا 1,380 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 1,380 كەس سەردانیان كردووە و 1,080 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 300 كەس كراوە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 92 هەڵكێشانی ددان و 201 پڕكردنەوەی ددان و 209 پاككردنەوەی ددان و 60 ڕێككردنەوەی ددان و 56 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە و 407 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1040
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:45:18/09/2025