خەرجكردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەستیپێكرد
" تەندروستی"
دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەركردنی كێشەی نەشتەرگەری و نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی درا، دەستكرا بە خەرجكردنی پارە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی.
ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، بە هەوڵی بەڕێز د.ماكوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم دەستكرا بەخەرجكردنی پارەی نەختینەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەوەش كێشەی نەشتەرگەری و نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی پێویست لەسلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:36:18/09/2025