كێشەی نەشتەرگەری و نەبوونی دەرمان لە سلێمانی چارەسەركرا


" تەندروستی"

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم كێشەی نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی و پێداویستی نەشتەرگەری لەپارێزگای سلێمانی چارەسەركرا.

ڕۆژی شەممە 13ی ئەیلولی 2025 لەكۆبونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی هەریەك لە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.ماكوان بەڕێوبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم كێشەی نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی و پێداویستی نەشتەرگەری تاكۆتایی ئەمساڵ چارەسەركرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:14/09/2025