لەمانگێكدا 2,782 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,782 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1,245 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1,537 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 338 هەڵكێشانی ددان و 435 پڕكردنەوەی ددان و 46 دروستكردنی تاقمی ددان و 170 پاككردنەوەی ددان و 91 ڕێككردنەوەی ددان و 1,163 پشكنین و چارەسەركردنی ددان و 18 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها 520 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:02:11/09/2025