مانگی ڕابردوو 16,028 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,028 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,286 منداڵ داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,400 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 161 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 390 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 83 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 143 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 165 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,933 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 425 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 40 نازور ئەنجام دراوە و 615 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:45:09/09/2025