لەساڵێكدا زیاتر لە 73 هەزار چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی هۆبەی چارەسەری سروشتی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵێكدا 73,031 نەخۆش چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە لە سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە 20,741 نەخۆش پیاو بوون و 36,316 نەخۆش ژن بوون و هەروەها 15,974 نەخۆش منداڵ بوون كە چارەسەری سروشتیان بۆ ئەنجام دراوە.

لەئێستادا لە 29 بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندی تەندروستی ناو شار و دەرەوەی شار لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندینخان خزمەتگوزاریی چارەسەری سروشتی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:03/09/2025