مانگی ڕابردوو 286 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 286 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 82 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 127 نەشتەرگەری مام ناوەند و 22 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 89 پشكنینی تیشك و 127 پشكنینی سۆنەر و 97 پشكنینی سیتی سكان كراوە ، هەروەها 33 چارەسەری سروشتی كراوە و 15 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,909 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1296
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:26:17/08/2025