لەمانگێكدا 2,256 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون


 " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,256 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,078 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,178 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان ، 203 هەڵكێشانی ددان و 279 پڕكردنەوەی ددان و 20 دروستكردنی تاقمی ددان و 211 پاككردنەوەی ددان و 14 ڕێككردنەوەی ددان و 1,147 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 362 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:49:17/08/2025