لەمانگێكدا 65 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 65 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 3 نەشتەرگەری سەروگەورە و 10 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 52 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو 70 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە ، 6 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 936
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:03/08/2025