مانگی ڕابردوو 417 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,276 نەخۆش سەردانیان كردوە و 963 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 417 بوژانەوەی دڵ و 31 نەشتەرگەری دڵ و 152 قەستەرە و 74 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 220 پشكنینی سیتی سكان و 329 ئیكۆ و 258 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 95 چارەسەری سروشتی كراوە و 216 تیشك گیراوە و 3,124 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1356
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:13/07/2025