مانگی ڕابردوو 1,704 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1,704 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 55 نەخۆش داخڵ كراون و 16 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 34 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 246 هەناوبینی گەدە و 142 هەناوبینی كۆڵۆن و 55 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 23 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 61 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە ، هەروەها 48 تیشك و 61 سۆنەر و 38 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 749 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:13/07/2025