مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,079 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,184 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 426 منداڵ كوڕ بوون و 412 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 463 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 375 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 192 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 937 سۆنەر گیراوە و 6,804 پشكنینی تاقیگەیی و 210 چارەسەری سروشتی و 675 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:03/07/2025