لەمانگێكدا 149 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,670 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 226 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,013 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی و 431 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 149 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 3 نەشتەگەری سەرووگەورە و 146 نەشتەرگەری گەورە بووە، هەروەها 155 كەس داخڵ كراون و 33 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 122 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:47:03/07/2025