مانگی ڕابردوو 2,661 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,661 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,091 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,570 نەخۆشیان مێ بوون ، 27 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 592 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,645 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 400 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 24 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1328
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:37:03/07/2025