لەمانگێكدا 266 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 266 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 7 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 82 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 38 نەشتەرگەری گەورە و 115 نەشتەرگەری مام ناوەند و 24 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 176 پشكنینی تیشك و 94 پشكنینی سۆنەر و 78 پشكنینی سیتی سكان كراوە ، هەروەها 156 چارەسەری سروشتی كراوە و 15 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 7,632 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1020
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:13:03/07/2025