د.سەباح: منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستیان بە گرنگیپێدانە


" تەندروستی" 

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە كاتی كردنەوەی بەشی نوێی چارەسەری نەخۆشییەكانی ددان لەژێر بێهۆشكاری گشتی بۆ منداڵانی ئۆتیۆزم و داون و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، ڕایگەیاند: ئەم بەشە خزمەتێكی گەورە بە منداڵانی ئۆتیزم و داون و خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات، ئەوە یەكەم جارە ئەو خزمەتگوزارییە لە كەرتی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق پێشكەش بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:03:22/06/2025