مەراسیمی چلەی ماتەمینی دكتۆر جەمال عومەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و بەرپرسی بۆردی تەندروستی مەكتەبی ڕێكخراوەكان و بەرپرسانی حكومی و كەسوكارەكەی و ژمارەیەك لە كەسایەتی و پزیشكان و بەڕێوبەری نەخۆشخانەكان ، مەراسیمی چلەی ماتەمینی دكتۆر جەمال عومەر تۆفیق لە شاری سلێمانی بەڕێوەوچوو.
لە مەراسیمەكەدا ئامادەبووان باسیان لە ڕۆڵی ئەو پزیشكە كۆچكردووە كرد لە خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی تووشبووانی دەروونی و جەختیان كردەوە لەوەی جێدەستی كار و خزمەتەكانی دیار بووە و كەسێكی دڵسۆز و خەمخۆر بووە ، دووبارە سەرەخۆشیان ئاراستەی كەسوكارەكەی كرد.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1720
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:35:18/06/2025