د.سەباح نەسرەدین و لێپرسراونی خۆپاراستنی تەندروستی كۆبونەوە


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی و سەرجەم لێپرسراوانی بەشەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كۆبوەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئاستی خۆپاراستن لە پارێزگای سلێمانی و چالاكی هۆبەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و گرفتەكانی بەڕێوەبردنی پرۆگرامەكانی خۆپاراستن و زاڵبوون بەسەر ئەو كێشانەی ڕوبەڕوی كۆمەڵگا دەبنەوە ، باس لە چۆنیەتی زاڵبوون كرا بەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی هەیە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشنیاری كرد كۆبونەوەی زیاتر لەگەڵ خۆپاراستنی تەندروستی بكرێت بۆ بەرەوپێشبردنی تواكان و بۆئەوەی بتوانن خزمەتگوزاریی باشتر پێشكەش بكەن و زاڵبن بەسەر هەر نەخۆشی و پەتایەك كە بڵاودەبێتەوە لەگەڵ چاودێری كردنی زیاتری بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لە ڕووی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:01:11/06/2025