لەمانگێكدا 129 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 129 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 22 نەشتەرگەری سەروگەورە و 23 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 84 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوو 135 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە ، 27 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:56:04/06/2025