مانگی ڕابردوو 304 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 304 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 118 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 15 نەشتەرگەری گەورە و 123 نەشتەرگەری مام ناوەند و 38 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 189 پشكنینی تیشك و 143 پشكنینی سۆنەر و 52 پشكنینی سیتی سكان كراوە ، هەروەها 145 چارەسەری سروشتی كراوە و 30 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 12,088 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:02/06/2025