لەمانگێكدا 2,677 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2,677 كەس سەردانیان كردووە و 1,827 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە كە 852 كەسیان لە ڕەگەزی نێر و 975 كەسیان لەڕەگەزێ مێ بوون و پشكنین بۆ 850 كەس كراوە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 563 هەڵكێشانی ددان و 447 پڕكردنەوەی ددان و 100 پاككردنەوەی ددان و 86 ڕێككردنەوەی ددان ئەنجام دراوە و 30 دروستكردنی تاقمی ددان و 545 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:02/06/2025