لەمانگێكدا 9,878 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9,878 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 227 نەشتەرگەری گەورە و 264 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 1,520 پشكنینی پەستانی چاو و 54 پشكنینی پانتایی بینین و 115 پشكنینی گلێنە و 40 یاك لەیزەر و 15 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,252 پشكنینی چاویلكە و 391 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 233 تیشك گیراوە و 1,535 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:20:02/06/2025