مانگی ڕابردوو 2,614 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,614 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,059 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,555 نەخۆشیان مێ بوون ، 32 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 576 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,582 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 439 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 17 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 636
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:09:02/06/2025