لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەسلێمانی ژیانی هاوڵاتیەك ڕزگاركرا


" تەندروستی"

پاش ئەوەی نەخۆشێك لە قەزای شارەزوور ڕەوانەی نەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی كرا، لەڕێگادا بۆ نەخۆشخانە دڵی لەكاركەوت و پاش ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی، توانرا نەشتەرگەری پێویستی بۆ بكرێت و ژیانی ڕزگاركرا. 
د.چرۆ سابیر پزیشكی پایەبڵندی دڵ و قەستەرە لەنەخۆشخانەی دڵ وتی: ئەو نەخۆشە بەكتوپڕی قەستەرەی بۆ كراوە و شەبەكە و باڵۆنی بۆ دانراوە و دوای سێ ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە بەتەندروستیەكی زۆر باشەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:01/06/2025