بینای نوێی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی كرایەوە
" تەندروستی"
لەڕۆژی 12ی ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاران، لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و د.میران محەمەد و زیاد جەبار ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیوا عومەر فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70 و جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی بانكی هەرێم و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.دڵشاد ئەحمەد و د.هێرش سەلیم جێگرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومەتی و كەرتی تەندروستی و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، بینای نوێی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی كرایەوە.
هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایگەیاند: لەڕۆژی جیهانی پەرستاران بینای نوێی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیان كردەوە و ئومێدەوارن ببێتە ماڵێك بۆ خزمەتكردنی كارمەندانی تەندروستی و پەرستاران و خەمەكانیان لەخۆبگرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكات.
وتیشی: كارمەندانی تەندروستی و پەرستاران ژمارەیان زۆرە، بۆیە كێشەكانیان زۆرە و پێویستیان بە ئاوڕ لێدانەوە هەیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:07:12/05/2025