بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پیرۆزبایی لە پەرستاران دەكات
" تەندروستی"
ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزبێت..
بەبۆنەی ڕۆژی 12ی ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاران، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی مرۆڤدۆست و ماندوونەناس دەكەین، كە بەردەوام لەهەموو دۆخەكاندا و لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتاكان پێشەنگ بوون لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان و ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشەكان و ڕزگاركردنی ژیانیان.
لەڕۆژی جیهانی پەرستاران، بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی بكەین كە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن و بوونەتە هەوێنی بەرەوپێشبردنی ڕەوشی تەندروستی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان.
دووبارە پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی پەرستاران
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:12/05/2025