مانگی ڕابردوو 7,553 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,553 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 193 نەشتەرگەری گەورە و 244 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2,613 پكشنینی پەستانی چاو و 50 پشكنینی پانتایی بینین و 150 پشكنینی گلێنە و 35 یاك لەیزەر و 5 ئارگۆن ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,783 پشكنینی چاویلكە و 385 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 132 تیشك گیراوە و 325 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:11/05/2025