لەمانگێكدا 1,871 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,871 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 901 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 970 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 202 هەڵكێشانی ددان و 294 پڕكردنەوەی ددان و 32 دروستكردنی تاقمی ددان و 62 پاككردنەوەی ددان و 48 ڕێككردنەوەی ددان و 865 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 350 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:06:11/05/2025