مانگی ڕابردوو 134 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,770 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 220 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,101 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 449 كەس چارەسەری سروشتییان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 134 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 12 یان سەرووگەورە و 122 نەشتەرگەریان گەورە بوون، هەروەها 133 كەس داخڵ كراون و 25 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:58:11/05/2025