ئاگاداری بۆ سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی كەرتی تایبەت
" تەندروستی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی - بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە و كۆمەڵگەی تەندروستی و سەنتەرە تایبەتەكانی سلێمانی و دەوروبەری دەكات كە لەئێستادا مۆڵەتیان نیە یاخود مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە تەنیا لەماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان تەواو بكەن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:08/05/2025