لەمانگێكدا 16,241 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16,241 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,318 منداڵ داخڵ كراون و 171 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 882 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 707 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 312 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 139 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 134 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 75 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,611 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 360 سۆنەر و 88 ئیكۆ و 20 نازور ئەنجام دراوە و 466 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1716
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:20:08/05/2025