مانگی ڕابردوو 3,615 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە بانكی خوێن 7,379 كەس سەردانیان كردوە و 3,615 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 940 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 505 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 352 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 152 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 129 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,050 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 5,764 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,789 پشكنینی گروپی خوێن و 4,760 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,981 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1596
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:12:08/05/2025