مانگی ڕابردوو 790 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,703 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,116 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 790 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 408 منداڵ كوڕ بوون و 382 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 426 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 364 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 175 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 16 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە ، 824 سۆنەر گیراوە و 6,330 پشكنینی تاقیگەیی و 252 چارەسەری سروشتی و 676 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:07/05/2025