مانگی ڕابردوو 2,087 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2,087 كەس سەردانیان كردووە و 1,424 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە كە 675 كەسیان لە ڕەگەزی نێر و 749 كەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون و پشكنین بۆ 663 كەس كراوە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 398 هەڵكێشانی ددان و 460 پڕكردنەوەی ددان و 65 پاككردنەوەی ددان و 53 ڕێككردنەوەی ددان ئەنجام دراوە و 52 دروستكردنی تاقمی ددان و 372 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1532
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:57:04/05/2025