لە نەخۆشخانەی شار توانرا ژیانی گەنجێك ڕزگاربكرێت
" تەندروستی"
كرێكارێكی تەمەن 44 ساڵ لەشاری سلێمانی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لەبینایەك لەكاتی كاركردن شیشێك بەسكیدا چوو و لەسنگی هاتەدەرەوە و لەكاتی گەیاندنی بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار هێشتا شیشەكە لەناو جەستەیدا مابوو.
دوای گەیاندنی ئەو كرێكارە بۆ نەخۆشخانەی شار، دەستبەجێ بەهەوڵی پزیشكان و كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەكە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی سەركەوتوو توانرا شیشەكە لەناوسكی دەربهێندرێت و لەدوای چارەسەری پێویست، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:01:04/05/2025