دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار


" تەندروستی" 

بۆجاری دووەم، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.

د.زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند: خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی ڕابردوو.

وتیشی: ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە لەسەر ئاستی عێراق.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:47:04/05/2025