نەشتەرگەری دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری ورگ ڕاگیران
" تەندروستی"
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری ورگ لەهەموو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بەشێوەیەكی كاتی تاوەكو بەهەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
لە نوسراوێكی فەرمیدا، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بەنووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:27:24/04/2025