لەگرژیی و ئاڵۆزییەكانی یاریگای نەورۆز 62 كەس برینداربون
" تەندروستی"
شەوی ڕابردوو لەكاتی بەڕێوەچونی یاری نێوان یانەی وەرزشی نەورۆز و یانەی وەرزشی زاخۆ لەیاریگای نەورۆز لەشاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان هاندەرانی هەردولا دروست بوو و بەو هۆیەوە 62 هاوڵاتی برینداربوون.
لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا چارەسەری پێویست بۆ 25 بریندار كرا لەشوێنی ڕوداوەكە لەیاریگای نەورۆز و 27 بریندار بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و 10 برینداریش لەلایەن كەسوكاریان هێنران بۆ نەخۆشخانە.
دوای ئەو ڕوداوە، لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم بەشەكانی فریاكەوتن خرانە حاڵەتی ئامادەیی بۆ پیشوازیكردن لەبرینداران و چارەسەركردنیان، چارەسەری پێویست بۆ سەرجەم بریندارەكان كرا و نەشتەرگەری بۆ بریندارێكیش ئەنجام درا.
سەرجەم بریندارەكانی یاریگای نەورۆز گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە و تەنیا یەك بریندار نەبێت لەنەخۆشخانە ماوەتەوە كە نەشتەرگەری بۆ كراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:23/04/2025