ژمارەیەك حاڵەتی نوێی تای خوێن بەربوون لە عێراق تۆماركران
" تەندروستی"
د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە: 5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون تۆماركراون و كۆی ژمارەی تووشبووانی تای خوێن بەربوون لەماوەی ئەمساڵدا بەرزبوەوە بۆ 19 تووشبوو ، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: ئەو حاڵەتانەی تای خوێن بەربوون لەماوەی ئەمساڵدا لەعێراق تۆماركراون 7 حاڵەت لە زیقار و 4 حاڵەت لە كەركوك و 3 حاڵەت لە موسەنا و تووشبوویەك لەهەریەك لە نەینەوا و بەسڕە و بەغداد و میسان و واست.
تای خوێن بەربوون نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە و لەڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە و لەماوەكانی ڕابردوو ئەو نەخۆشیە لە عێراق بڵاوبووەوە و چەندین هەڵمەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی و بنبڕكردنی ئەنجام درا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:47:21/04/2025