د.سەباح نەسرەدین ستایشی ڕاپەڕاندنی كاروباری خانەنشینكراوان دەكات
" تەندروستی"
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی بەشی ڕاژە و خانەنشینی و مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتی كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كاروبارەكانیان و ڕایی كردنی كاروباری خانەنشین بوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كارگێڕی.
بەڕێوبەڕی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە بەرپرس و كارمەندانی بەشەكانی ڕاژە وخانەنشینی و مۆڵەت و كارگێڕی و خۆیەتی كرد بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی ئەو پزیشك و كارمەندانەی خانەنشین كراون.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەستخۆشی لەو ستاقە دەكات بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی مامەڵەی ئەوانەی خانەنشین بوون، بەتایبەت ئەو كارمەندانە ڕۆژانە كاتێكی زۆر دەمێننەوە بۆ ڕایی كردنی كاروبارەكان و بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریان دروستبووە و یەكەمجارە ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كارگێڕی پێكەوە خانەنشین بكرێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:21/04/2025