چالاكیەك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

ڕۆژی 7ی نیسان لەڕۆژی جیهانی تەندروستی، لە مەڵبەندی تەندروستی قەیوان بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی، چالاكیەك بەناونیشانی سەرەتایەكی تەندروست ئایندەیەكی هیوا بەخش بەڕێوەچوو.

لەو چالاكیەدا باس لەوەكرا پێویستە ژنان لەكاتی دووگیانیدا سەردانی بنكە تەندروستیەكان بكەن و پشكنینەكان ئەنجام بدەن تاوەكو بەدوور بن لەئاكامە خراپەكانی دووگیانی، چونكە ساڵانە ڕێژەیەكی زۆر ژنانی گیان لەدەست دەدەن.

ئامانج لە ڕێكخستنی ئەو چالاكیە بۆ ڕاكێشانی سەرنجە لەسەر كاركردنی لایەنی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار و ڕێكخراوەكان بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی مردنی ژنانی دووگیان و منداڵی تازەلەدایك بوو و دابینكردنی كوتان بۆ دایكان و منداڵەكانیان و پشكنینەكان و هەموو خزمەتگوزارییەكی تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:25:10/04/2025