ئاڵوگۆڕ لە سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و دەستەی باڵای سەندیكا و ژمارەیەك لە پزیشكان و ڕێكخراوەكان و بەرپرسی حیزبی، ئاڵوگۆڕ لە سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا ئاڵوگۆڕ لەسەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان بەڕێوەچوو و د.تەها مەحموی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو و د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەك سەرۆكی نوێی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان دەست بەكاربوو.
لەمەراسیمەكەدا تیشك خرایەسەر ڕۆڵی د.تەها مەحوی و چەندین ڕێزلێنانی پێشكەش كرا وەك پزیشكێكی خەمخۆر و دڵسۆز لەپای ئەو خزمەتانەی بەپیشەكەی و هاوپیشەكانی خۆی كردوە لەسەندیكای پزیشكان، هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید خواسترا لە ئەركە نوێیەكەی وەك سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:18:07/04/2025