د.سەباح نەسرەدین بەربانگی لەگەڵ ستافی دو نەخۆشخانە كردەوە
" تەندروستی"
بەمەبەستی بەسەركردنەوەی ئەو پزیشك و كارمەندانەی لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەشێوەی ئێشكگریی لەدەوامدان، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەئامادەبوونی جێگر و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی، بەربانگی لەگەڵ ستافی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكانی هیوا و جەمالی حاجی عەلی كردەوە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی ئاراستەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی هەردو نەخۆشخانەی هیوا و جەمالی حاجی عەلی كرد بۆ ماندووبونیان و بەردەوامبونیان لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەهاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:49:26/03/2025